کۆچ لەپێناو چی ؟

ئەگەر زاراوەی کۆچ وەک ناساندنێکی گشتی سەیر کەین جوڵەیەکە دەکریت ئەگەر کرداری بێت یان مەعنەوی کەواتە لێرەوه بۆمان دەردەکەوێت کۆچ زەرورەتێکە بۆ مرۆڤ هەمیشە دەبێت کۆچ بکات بەڵام بۆ و لەپێناو چی کۆچ بکەین ؟

 

لەکۆچدا دومەرجی گرنگ هەیە ئەویش جیاوازی کات و گۆڕانکاریە مرۆڤ لەسکی دایکی یەوە کۆچ دەکات بۆ دونیا لەمنداڵی یەوە بۆ لاوێتی لەلاوێتیەوه بۆ پیری ئەمانە کۆچێکی جەستەیی و مەعنەوین چونکە گۆڕانکاری لە جەستە و ژیری و هەستی مرۆڤەکەدا ڕوو دەدات لێرەوە ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کاتێک کۆرپەیەک لەسکی دایکیدا پێویستی بەوەیە سەربەست بێت و بونی خۆی بسەلمێنیت لەدایک دەبێت ئەمە وانەیەکی گەورەیە کە پێمان دەڵێت بۆ ئەوەی ئازاد و سەربەست و خاوەن بڕیار بیت پێویستە هەمیشە کۆچ بکەیت بەڵام چ کۆچێک ؟

 

کۆچێک لە بێئاگایی یەوە بۆ خودناسی لە خودناسی یەوە بۆ بەخشەری لەبەخشەری یەوه بۆ پێشەنگی لە پێشەنگی یەوە بۆ سەرکردایەتی , کاتێک تۆی مرۆڤ بەتەواوی زانیت تۆ کێیت بێگومان گەورەیی و گرنگی پێگەی خۆتت بۆ دەردەکەویت و کۆیلایەتی و ستەم قبوڵ ناکەیت هەوڵ دەدەیت بەئازایانە و ئازادانە بژیت پاشان ئەم گرنگی یەی مرۆڤ بوون دەگوازیتەوە بۆ دەوروبەر لەناختدا بەخشەری چەکەرە دەکات دەبەخشیت تا بتوانێت ببیتە پێشەنگ ئەو کاتەی تۆ نمونەی بەخشین و پێەشەنگیت خەڵکی بەسەرکردەی خۆی قبوڵت دەکەن بەخواستی خۆیان وە خۆشەویست و متمانە پێکراو دەبیت لایان .

 

ئەگەر چاوێک بەمێژوودا بگێڕینەوه پێشەوای مرۆڤایەتی پێغەمبەری موسڵمانان محمد درودی خوای لەسەر بێت بەتەواوی مانا کۆچەکەی لەپێناو سەلماندنی ئەوەدا بوو کەبڵی مرۆڤ بوون سەنتەری ژیانە پاشان ئەوەی پێی بوو لەمادی و مەعنەوی بەخشی تا بوو بە پێشەنگ لەکۆتاییدا خەڵکی بەدڵسۆزی و خۆویستانە وەک سەرکردەیەکی مەزن قبوڵیان کرد , 1441 ساڵە سەرکردایەتیەکەی گەشاوەتر دەبێت لێرەوە فێردەبین ئەگەر دەمانەوێت ببینە سەرکردە لەپێناوڕزگارکردنی مرۆڤایەتیدا پێویستە کۆچ بکەین
ساڵی نوێی کۆچی لەهەموو مرۆڤایەتی پیرۆز بێت .

 

دڵشادبابانی
9گەلاوێژی 2719
1محرم 1441