سەرۆکی پەرلەمان: ئەولەویاتای کارمان ئەو یاسایانە دەبن کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیانن

یەکەم دانیشتنی دەستپێکی خولی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و تێیدا سەرۆکی پەرلەمان جەختیلردەوە ئەولەویەتی کارکردنیان پەسەندکردنی ئەو یاسایانەیە کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندان.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی(١ی ئازاری ٢٠١٩) پەرلەمانی کوردستان یه‌كه‌مین دانیشتنی خولی پێنجه‌می سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنی دانیشتنه‌كانی خولی به‌هاره‌ کراو دوای كه‌متر له‌ ١٥ خوله‌ك كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتایی پێهات.

ڤالا فه‌رید سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئەوەی خستەڕوو له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ئەولەویەت بۆ ئەو یاسایانە دەدەن کە بەرژەوەندی هاوڵاتیانی تێدایە، به‌ زووی په‌سه‌ندی ده‌کەن.

وتیشی “چاکسازی لە پەرلەمانەوە دەست پێدەکەین، داواشی لە فراکسیۆنەکان کرد، بە گیانی یەکڕيزی نیشتمانی کار بکەن”.

ڕوونیشیکردەوە کاراکردنەوه‌ی سەرجەم ئەو دامەزراوانەی پەیوەستن بە ژیانی خەڵک و سیستمی حوکمڕانی له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانی داهاتووی په‌رله‌مان ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد خولی پێنجەمی پەرلەمان جێگەی ئومێدی خەڵکی کوردستان و ته‌واوی ئه‌و مافانه‌ی كه‌ ده‌نگده‌ران داوای ده‌كه‌ن له‌ رێگه‌ی یاساوه‌ پێویستە بۆیان جێبەجێ بكه‌ین.