لە قەزای شارەزور ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە

لە ناحیەی وارماوای سەر بە قەزای شارەزور ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕیژکراو تەقیەوە و بەهۆیەوە هاوڵاتیەک بە سەختی برینداربوو.

 

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی لە قەزای شارەوز ئەوەی خستەڕوو “کاتژمێر ۱ی پاشنیوەڕۆ ئوتۆمبیلێک لەجۆری مەرزیە لە ناوبازاڕی ناحیەی وارماوا تەقیەوە”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد “تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکەوە بووە کە لکێنراوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا هیلۆکسی”.

 

وتیشی “بەهۆی تەقینەوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە سەختی برینداربووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە”.