وه‌زارەتی به‌رگرى عێراق سنورەکانمان لە هەر هێرشێکی دەرەکی دەپارێزین

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 31ی ئاب وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق ڕایگەیاند ڕوبەڕووی هەرهێرشێکی بیانی دەبنەوە کە بکرێتە سەر خاکی عێراق.

 

نه‌جاح شه‌مه‌رى وه‌زیرى به‌رگرى عێراق ڕایگه‌یاندووه‌، وەڵامی هەر هێرشێکی بیانی دەدەنەوە کە بکرێتە سەر خاکی عێراق و بۆ ئەوە مەبەستەش وەزارەتەكەی هەموو رێوشوێنێكى پێویست لەڕووی سەربازیی و ئەمنییەوە دەگرێتەبەر، لە بەرانبەر هەر هێرشێک کە بکرێتە سەر خاکی عێراق.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزیری بەرگری ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشیك بۆ سه‌ر هێزه‌ عێراقیه‌كان به‌هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌موو وڵات وەسفکردووە.

 

وه‌زیرى به‌رگرى عێراق داوای لە سوپا و پۆلیس و پاسه‌وانى سنور و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ کردوە، هەماهەنگ بن لە پاراستنی سنورەکانی عێراق، و ڕوبەڕووی هەموو ئەو کەسانە ببنەوە کە دەیانەوێت ئاسایشی عێراق تێکبدەن.

 

ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی ڕابردودا، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانى ئیسرائیل لە عێراق بۆردوومانی بارەگاکانی حەشدی شەعبیان کردوە.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب