داهاتی نەوتی مانگێک شەش ملیار دۆلاری تێپەڕاند

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی هەناردەی نەوتی مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە، کە شەش ملیار دۆلاری تێپەراندووە.

 

 

 

ووتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق عاسم جیهاد لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، ئەو نەوتەی لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقییەوە هەناردە کراوە نزیکبۆتەوە لە ١١٢ ملیۆن بەرمیل لە مانگی ڕابردوودا.

 

 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتی ئەو مانگە شەش ملیار دۆلاری تێپەراندووە، هاوکات نرخی فرۆشتنی یەک بەرمیل ٥٦.٧٧٠ دۆلار بووە.

 

 

 

عاسم جیهاد ئاشكراشی كردووە، كە تێكڕای ڕێژەی هەناردەی ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٦٠٣ بەرمیل بووە، كە لە بەندەری بەسرەوە تێكڕای ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٤٦٨ هەزار بەرمیل و لە بەندەری جەیهانەوە ١٠٥ هەزار بەرمیل و لە گەیارەوە ٣٠ هەزار بەرمیل و بۆ ئوردنیش ٠.١١٢ بەرمیل بووە.

 

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل