کەشناسی پێشبینیەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە

کەشناسی پێشبینیەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بەمەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەورکردووە ئەمڕۆ بارانبارین بەردەوام دەبێت و تەمومژ لە هەندێک ناوچەى هەرێم دەبێت و سبەی ئاسمان نیمچە هەورە و  ئەگەری بارینى بەفرێکى کەم لە ناوچە شاخاوییەکان لەئارادایە.

کەشناسی ئەوەشی خستوەتەڕوو ئەمرۆ لە هەولێر بەرزترین پلە ١١ و نزمترین ٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٨ بە ٢ و دهۆک ٩ بە ٤ و کەرکوکیش ١٤ بە ٧ پلە دەبێت.

سبەی هەینی لە هەولێر بەرزترین پلە ١٥ و نزمترین ٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٨ بە ٦ و دهۆک ١٣ بە ٥ و کەرکوکیش ١٧ بە ٧ پلە دەبێت.