ئەمریکا؛ حزب اللە ئاسایشی لوبنان و ناوچەکەش دەخاتە مەترسیەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەعد حەریری داوا لە واشنتۆن و پاریس دەکات ئەم هێرشانە ڕاگرن بۆ سەر لوبنان، ئیسرائیل زیاد لە ۱۰۰ موشەکیان ئاراستەی باشووری لوبنان کردووە.

 

 

ئێوارەی ئەمڕۆ حزب اللە ی لوبنان چەند موشەکێکی ئاراستەی سنوورەکانی ئیسرائیل کرد، نەتانیاهۆ تەنانەت یەک هاوڵاتی ئیسرائیلیش بریندار نەبووە.

دوای هێرشەکانی حزب اللە  نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەوەی ڕاگەیاند بە ۱۰۰ موشەکی دوور هاوێژ وەڵامی ئەو گروپە چەکدارییەیان داوەتەوە.

شایەنی باسە سەعد حەریری سەرۆکی حکومەتی لوبنان داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە لوبنان بپارێزن لەم جەنگە نەخوازراوە.

 

لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەم گرژیانەی نێوان لوبنان و ئیسرائیل ئەوەشی ڕاگەیاند کە حزب اللە ئاسایشی لوبنان و ناوچەکەش دەخاتە مەترسیەوە.

 

و. دانا زەنگەنە