ئادەم ستابڵز و خێزانەکەی بە ئامێرێک گەنجینەیەک دەدۆزنەوە به‌ به‌های ٦ ملیۆن دۆلار

بچووکردنەوە گەورەکردن

ژن و مێردێک لە ئاکامی  گەڕان و پشکنیندا بەدوای بەردی گران بەهادا گەنجینەیەک دەدۆزنەوە.

 

دوای گەشتێکیان بۆ دۆزینەوەی بەرد و ئاسنی گران بە هادا لە ناوچەی ،،ستافۆرد شایەر،،  لە بەریتانیا ئادەم و خێزانەکەی گەنجینەیەک لە دراوی کانزایی دەدۆزنەوە کە لە ۲٦۰۰ پارچەی زیو و کانزای گرانبەها پێکهاتووە.

 

ئه‌م ڕووداوه‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌ ئه‌و ژن و مێرده‌ی تووشی شۆك كردو و ئه‌وه‌ی به‌ بیر و خه‌یاڵیاندا نه‌هاتووه‌ ئێستا بەدەستیان هێنا.

 

گەنجینەکە بۆ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە  بەهاکەی بە ٥ ملیۆن جونەیهی ئیستەرلینی مەزەندە دەکرێت کە دەکاتە زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی.

 

شایەنی باسە بە پێی وتەی ژن ومێردەکە ئەو گەنجینەیە لە نێوان ئادەم و خێرانەکەی وخاوەن زەوێکەدا دابەش دەکرێت.

 

 

و. دانا زەنگەنە