برینداری تەقینەوەکەی شارەزور گیانی لەدەستدا

ئەو کەسەی لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شارەزوردا بریندار بوو، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستدا.

 

پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی ئەوەی خستەڕوو “فاروق ساڵح ئەو کەسەی بەهۆی تەقینەوەکەی شارەزورەوە بریندار بووبوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا”.

 

کاتژمێر ۱ی پاشنیوەڕۆ ئوتۆمبیلێک لەجۆری تویوتا هیلۆکسی لە ناوبازاڕی ناحیەی وارماوا تەقیەوە.

 

تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکەوە بووە کە لکێنراوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا هیلۆکسی.

 

ئەو کەسەی بەهۆی تەقینەوەکەوە گیانی لەدەستدا شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلە بوو کە بۆبەکەی پێوە لکێنرابوو.