لە ۱۰ ئەم مانگەوە هەنار هاوردە ناکرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

لە پێناو پاراستنی بە رهەمی خۆماڵی لە دەی مانگی ئەیلولەوە هاوردەکردنی بەرهەمی هەنار قەدەغەدەکرێت بۆ هەرێمی کوردستان.

 

بە مەبەستی پاراستنی بەرهەمی کشتوکاڵی ناوخۆیی و رێگری کردن لە زەرەرمەند بوونی جووتیارانی هەرێمی  کوردستان وەزیری کشتوکاڵی هەرێم بڕیاری دا هاوردە کردنی هەنار لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە بکرێت.

 

بە گوێرەی نووسراوێک کە ئیمزای بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی لە سەرە تێیدا هاتووە، بە پشتبەستن بە یاسای پاراستن و پێشخستنی بەروبوومی کشتوکاڵ ژمارە ٤ ساڵی ٢٠٠٨و پاڵپشتن بە نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (٦٥٤٧) لە (٢٢-١٠-٢٠١٤) تایبەت بە پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی بڕیار درا بە قەدەغەکردنی هاوردە کردنی بەروبوومی هەنار لە دەرەوەی وڵات، لە رێککەوتی  ١٠-٩-٢٠١٩ بۆ ماوەیەکی نادیار تاوەکو بە نووسراوێکی فەرمی رێگەبەهاوردە کردنی دەدرێت.

 

شایەنی باسە لە ماوەی ڕابردوودا بە هۆی هاوردەکردنی بەروبوومی بیانییەوە بۆ ناو هەرێمی کوردستان زەرەرێکی زۆر بەر جوتیارانی هەرێم  کەوت ئەمەش وای کرد هاوڕدەکردنی بەرهەمی تەماتە قەدەغە بکرێت.

 

هەواڵ. دانا زەنگەنە