ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانی کۆبووەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانیی نیشتمانی کۆبووەوە و نۆ کۆمسیۆنی پێکهێنا و کارنامەی ئەنجومەنەکە تاوتوێ کرا.

 

ئەمڕۆ هەینی ١ی ئازاری ٢٠١٩ لە سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانیی نیشتمانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

 

لە کۆبوونەوەکەدا کۆمسیۆنەکانی ئەنجومەن پێکهێنران کە ژمارەیان ٩ کۆمسیۆنە و هەریەکەو ئەرکێکی تایبەتی پێ سپێردراوە.

 

لەو کۆبوونەوەیەدا کارنامە و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنەکە و هەر نۆ کۆمسیۆنەکە تاوتوێ کران و بۆچوونی نوێنەران لەوبارەیەوە وەرگیرا.

 

ئەنجومەنی نوێنەرانی هاوپەیمانیی نیشتمانی ڕۆڵی چاودێریکردن و بەدواداچوون دەبینێت لە هاوپەیمانیدا و یەکێکە لە ئۆرگانە سەرەکییەکان و لەلایەن د.ئاڤێستا کەمال یاریدەدەری سەرۆکی هاوپەیمانیەوە سەرپەرشتی دەکرێت.