ئەنبار  دەکرێت بە دوو پارێزگا

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەندامێکی ئەنجومەنی خێڵەکانی ئەنبار ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ئەم دوولەتکردنەی پارێزگاکە تەنها لە پێناوی دەستگرتنە بەسەر سامانە سروشتییەکانیدا.

 

 

عەواد ئەلدلمە ئەندامی خێڵ و هۆزە عەرەبەکانی ئەنبار بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند چەند لایەنێکی دەسەڵاتدار بە نیازن پارێزگای ئەنبار بکەن بەدوو پارێزگای جیا لە یەک.

 

ناوبراو جەختیشدەکاتەوە کە ئەم هەوڵانە بۆ دەستگرتنەبەسەر بەرزاییەکانی فوراتدا کە سەرچاوەی گازی سروشتی عوکازی تێدایە.

 

لای خۆیەوە عید عەماش وتەبێژی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار وتی خەڵکی بەشەکانی ڕۆژئاوای  ناوچەی قائیم بەدەست کەم خزمەتی و دووری ڕێگاوە دەناڵێنن کە دەگاتە ۳۰۰ کیلو مەتر تاوەکو بگەن بە سەنتەری پارێزگاکە بۆیە بە پێویستییەکی دەبێنێت.

 

و. دانا زەنگەنە