عەبدولمەهدی فەرماندەکات سەرجەم زیادەڕەوییەکان بۆ سەر موڵکی دەوڵەت لاببرێن

بچووکردنەوە گەورەکردن

لیژنەیەک پێکهاتووە بۆ سەرپەرشتیکردن و جێ بەجێکردنی بڕیارەکە.

 

 

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانێکی دیوانی دەردەکات بۆ پێکهێنانی لیژنەیەک و لابردنی سەرجەم زیادەڕەوییەکانی سەر موڵکی دەوڵەت لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکانی تری عێراق.

 

فەرمانەکە ئاماژە بەوە دەکات لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و گێڕانەوەی مافی هاوڵاتیان بڕیاردرا لیژنەیەک پێک بێت بۆ ئەم مەبەستە، لیژنەکە لە لایەن فەریقی ڕوکن محەمەد ئەلبەیاتی سکرتیری تایبەتی سەرۆک وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

 

و. دانا زەنگەنە