دەمیرتاش بە شێوەیەکی کاتی فەرمانی ئازادکردنی بۆ دەردەکرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

دادگای ناوچەی سنجان بەشێوەیەکی کاتی دەمیرتاش ئازاد دەکات تا وادەی دادگایکردنی، پێ دەچێت هەر لە زیندانیشدا بمێنێتەوە بەهۆی چەند کەیسێکی دیکەوە.

 

ڕەمەزان دەمیر پاریزەری سەلاحەدین دەمیرتاش بە میدیاکانی ڕاگەیاند تاوەکو ئێستا ڕوون نییە کەی دەمیرتاش ئازاد دەکرێت.

شایەنی باسە ساڵی ۲۰۱۸ دەمیرتاش فەرمانی زیندانیکردنی بۆ دەرکرا لە ئەدرنە بۆ ماوەی چوارساڵ بە تومەتی پشتیوانی کردن و بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان لە تورکیا.

 

و. دانا زەنگەنە