میری کوێت بەسەردانێک گەیشتە ئەمریکا

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەباح ئەحمەد جابر سەباح میری كوێت بەسەردانێکی فەرمی گەیشە ئەمریکا و وابڕیارە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی کۆببێتەوە.

 

میدیای فەرمی كوێت ئاشکرای کردووە، میر سەباح ئەحمەد جابر سەباح بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە گەیشتووەتە ئەمریکا، و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەو وڵاتە باس لە هەماهەنگی ئەمنی نێوان ئەمریکا و کوێت و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دواین پێشهاتەكانی ناوچەکە دەکەن.

 

بەپێی زانیاریەکان، میری كوێت لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا رۆژی پێنجشەممە لە كۆشكی سپی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆدەبیتەوە.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب