بەگوێرەی خشتەیەکی وەزارەتی دارایی عێراق دوای وەزارەتی ناوخۆ، هەرێم بە پلەی سێیەم دێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

خشتەیەکی وەزارەتی دارایی عێراق کەبۆ پلەبەندی زۆرترین بڕە بودجە ئامادەکراوە بە پلەی یەکەم موچەی فەرمانبەرانی عێراق دێت بە بڕی ۲.۷ ملیار دۆلار و پاشان وەزارەتی ناوخۆی عێراق دێت و دواتریش بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دێت کە تێکڕای بڕەکەی دەکاتە نزیکەی ٥٤٪ ی بودجەی گشتی.

 

 

بە پێی هەمان خشتە وەزارەتی ناوخۆ ۷۰۰ ملیۆن دۆلار ۲٦٪، وەزارەتی بەرگری ۳۸۱ ملیۆن ۱٤٪ ،  بەشە بودجەی هەرێمیش بە بە بڕی ۳۰۰ ملیۆن دۆلار کە دەکاتە ۱۱٫٤٪ پلەی سێیەم دەگرێت لە دابەشکردنی زۆرترین بڕە پارەی گشتیدا.

 

و. دانا زەنگەنە