حەسەن نەسروڵا؛ قۆناغێكی نوێ‌ لە دژی ئیسرائیل دەست پێدەكەین كە هێڵی سووری تێدا نییە

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنانی، لە وتارێکدا هێرشی توند دەکاتە سەر ئیسرائیل لەکاتێکدا هێرشەکانی میلیشیا چەكدارەكانی سەر بە پارتەكەی بۆ سەر ئیسرائیل کۆتایپێهێنابوو.

 

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان ڕایگەیاند، ڕووبەڕووبونەوەكانی سەر سنوری ئیسرائیل كۆتاییان هاتوە، بەڵام قۆناغێكی نوێ‌ لە دژی ئیسرائیل دەست پێدەكەین كە هێڵی سووری تێدا نییە.

 

ڕاشیگەیاندوە، ئەو موشەكانەی رۆژی یەكشەممە رابردوو ئاراستەی ئیسرائیل كران، هەڵگری پەیامێك بوو كە ناوەرۆكەكەی بریتییە لەوەی ئەگەر ئیسرائیل دەستدرێژییان بكاتە سەر، ئەوا سوپا و خاك و ناوچە داگیركراوەكانی ژێر دەسەڵاتیان دەكەینە ئامانج.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب