عێراق سکاڵا لەسەر حکومەتی کوەیت تۆماردەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

عێراق بە تۆمەتی گۆڕینی سنورە ئاوییەکان سکاڵا لە دژی حکومەتی کوەیت تۆماردەکات لە نەتەوە یەکگرتوەکان.

 

حكومەتی عێراق، لە نامەیەکدا کە ئاراستەی نەتەوە یەکگرتوەکانی کردوە سكاڵایەكی لە دژی كوەیت تۆماركردوە، و لە نامەکەدا هاتوە دەسەڵاتدارانی کوەیت سیاسەتی جێبەجێكردنی (ئەمری واقیع) پەیڕەودەکەن و لەو رێگەیەوە گۆڕانكاری لە سنورە جیۆگرافیە ئاویەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا دەکەن.

 

ئەوە لەكاتێكدایە، حكومەتی بەغدا كێشانی هێڵی سنوری بە شێوەیەكی تاكلایەنانە لە لایەن ئەو وڵاتەوە سەبارەت بە دیاریكردنی ناوچە ئاویەكانی كوەیت بە پەسەندنەكراو دەبینێت و بەپێی بڕگەكانی یاسای نێودەوڵەتی ئەو هەنگاوەی بە پێشێلكاری لەقەڵەمداوە.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب