ئێران و هەرێم پەرەبە پەیوەندیەکانیان دەدەن

بچووکردنەوە گەورەکردن
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لەسەردانێکیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە، ئامادەیغ وڵاتەکەی دەربڕی بۆ هه‌رجۆره‌ كارئاسانیه‌كی بازرگانی لەگەڵ هەرێم و بەغداد.

له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامەوانیدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕایگه‌یاند، “به‌مه‌به‌ستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ڕه‌خساندنی هه‌لی كاری زیاتر له‌سه‌ر مه‌رزه‌كان، سه‌ركونسوڵی ئێران سه‌ردانی كردین”.

 

لای خۆیشیه‌وه‌ مه‌ھدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌سلێمانی ڕایگه‌یاند، “په‌یوه‌ندیه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی تایبه‌ته‌، ئێمه‌ ئاماده‌یی خۆمان ده‌ربڕیوه‌ بۆ هه‌رجۆره‌ كارئاسانیه‌كی بازرگانی كه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا ڕوبدات”.

 

شوشته‌ری له‌سه‌ر به‌فه‌رمی كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كان ئاشكرایده‌كات، گفتوگۆكانیان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمیش به‌رده‌وامه‌، چونكه‌ پێویستی به‌ژێرخانێكی پته‌و هه‌یه‌، و وتیشی مه‌رزی پشته‌و شوشمێ له‌سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ فه‌رمین و ئه‌وه‌ یه‌كلابۆته‌وه‌”.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب