بەرپرسی تیمی وتەبێژانی هاوپەیمانی داوایەک ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

شوان عوسمان بەرپرسی تیمی وتەبێژانی هاوپەیمانی ئاشکرایکر هاوپەیمانی دەخوازێت لە خولی پایزەی پەرلەماندا کار بکرێت لەسەر ئامادەکردن و تەواوکردن پرۆژەی دەستوری هەرێم و بخرێتە بەردەستی هاوڵاتیان بۆ بریاردان لەسەری.

 

بەرپرسەکەی تیمی وتەبێژان لە لێدوانێکدا بۆ دیجیتاڵ میدیای هاوپەیمانی ئەوەی خستەڕوو کە هەموان دەزانین دەستور فاکتەرێکی گرنگە بۆ سەقامگیری سیاسی و یاسایی و چەسپاندنی دیموکراسی، بۆیە ئێمە وەک هاوپەیمانیی نیشتمانی تەواوی توانا و پاڵپشتی خۆمان دەخەینە پاڵ پەرلەمانی کوردستان بۆ ئەوەی لەکاتێکی نزیکدا ئەم پرۆژەیە کاری لەسەر بکرێت و بخرێتە دەنگدانەوە.

 

شوان عوسمان ئەوەشی دوپاتکردەوە کە لە ماوەی ڕابردودا سەردانی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان کردوەو داوایان کردوە کار بکرێت بۆ زامن کردنی زەمینەیەکی لەبار بۆ تەواوکردن و ئامادەکردنی دەستورێکی دیموکراسی و گونجاو لەگەڵ بنەماکانی هاوڵاتیبوندا.

 

ژوری هەواڵ