فڕۆکەوانە هندییەکە لە لایەن پاکستانەوە ئازادکرا

درەنگانێکی شەوی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی پاکستان لە پێناو هێورکردنەوەی پەیوەندی نێوان هندستان و پاکستان فڕۆکەوانە دەستگیرکراوە هندییەکەیان ئازادکرد.

 

کەناڵی بی بی سی بڵاویکردەوە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو حکومەتی پاكستان بە فرۆكەیەكی مەدەنی فرۆكەوانە دەستگیركراوە هیندیەكەی ڕەوانەی نیودەلهی كردۆتەوە.

 

دوای ئازادکردنی فرۆکەوانەکە خەڵکی هندستان پێشوازییەكی جەماوەریان لێكردووە و بە پاڵەوان ناوی دەبەن.

 

پێشتریش (عەمران خان) سەرۆك وەزیرانی پاكستان لە بەردەم پەرلەمانی وڵاتەكەیدا ڕایگەیاند وەك دەستپێشخەرییەكی ئاشتی فڕۆكەوانە هیندیەكە ئازاد دەكەن كە پێش چەند ڕۆژێك لە پێكدادنێكی ئاسمانیدا فڕۆكەكەی لە ئاسمانی هەرێمی كشمیر خرایە خوارەوە، لای خۆشییەوە هندستان هەر جۆرە دانوستان و رێككەوتنێكی بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكان رەتكردۆتەوە.

 

ڤیدیۆی کاتی ئازادکردنەکەی ببینە