هەفتەی داهاتو دوو ڕۆژ دەکرێتە پشوو

بچووکردنەوە گەورەکردن

بەپێی خشتەی پشووەكانی حكومەتی هەرێم هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی 10ی موحەڕەم کە دەکاتە ٩ ی ئەیلول بەهۆی جەژنی عاشورا لە سەرتاسەری هەرێم دەکرێتە پشووی فەرمی.

 

بەپێی خشتەی پشووە فەرمیەكانی حكومەتی هەرێم، ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو 9ی ئەیلول بە بۆنەی 10ی موحەڕەمەوە دەبێتە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێم، و ئەنجوومەنی پارێزگای كەربەلا و چەند پارێزگایەكی دیكەی شیعەنشین بڕیاریاندا دوو ڕۆژی هەفتەی داهاتوو (دوو شەممە و سێ‌ شەممە) بكرێتە پشووی فەرمی.

 

ساڵانە لە یادی شەهید بوونی ئیمام حسێن (س.خ) لە پارێزگا شیعە نشینەكانی عێراق دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیەنرێت و بە ملیۆنان هاووڵاتی شیعە لە ناوخۆی عیراق و دەرەوە سەردانی شوێنە پیرۆزەكان و مەزاری ئیمام حسێن دەكەن لە كەربەلا.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب