ڕۆحانی “دەبێت ئەوروپیەکان وەفایان بۆ بەڵێنەکانیان هەبێت”

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆک کۆمارى ئێران لە بارەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەوە لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا دەڵێت ئەگەر ئەوروپیەکان ناجارمان بکەن ئه‌وا ئێران پێده‌نێته‌ قۆناغى سێیه‌مه‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پابه‌ند بوونى به‌و ڕێكکه‌وتنه‌وه‌.

 

حه‌سه‌ن ڕۆحانى سەرۆک کۆمارى ئێران، له‌میانى پێشكه‌شكردنى وته‌یه‌كیدا له‌په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌وروپییه‌كان وه‌فایان بۆ به‌شێك له‌ به‌ڵێنه‌كانیان هه‌بێت و نه‌وت له‌ ئێران بكڕن و مافه‌كه‌شى بده‌ن، ئه‌وا دۆخێكى جیاوازتر ده‌بینن، تارانیش چاو ده‌خشێنیته‌وه‌ به‌پابه‌ندبوونى به‌ڕێكکه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌، گه‌ر ئه‌وه‌ش ڕوونه‌دات ئه‌وا ئێران پێده‌نێته‌ قۆناغى سێیه‌مه‌وه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى پابه‌ند بوونى به‌و ڕێكکه‌وتنه‌وه‌.

 

ڕۆحانی ئه‌وه‌شى ڕاگەیاند، “ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش گه‌مارۆكان هه‌ڵبگرێت ئه‌وا ده‌توانین وه‌ك پێشوتر له‌ چوارچێوه‌ى وڵاتانى پێنج كۆ یه‌كدا بچینه‌ دانوستانه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا”.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب