ئەنجومەنی جێبەجێکردنی هاوپەیمانی کۆبوەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئەنجومەنی جێبەجێکردنی هاوپەیمانی کۆبوەوەو لە کۆبونەوەکەدا باس لە ئامادەکاریەکانی هاوپەیمانی کرا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و جەخت کرایەوە لەسەر کارکردن بە پرۆژە و گوتارو پەیڕەوەی هاوپەیمانی لەسەرجەم ئۆرگانەکاندا.

 

ئەنجومەنی جێبەجێکردنی هاوپەیمانیی نیشمانی لەشاری سلێمانی و بە ئامادەبونی ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی کۆبوەوەو لە کۆبونەوەکەدا باس لە کارو چالاکیەکانی دەڤەرو دامەزراوەکانی هاوپەیمانی کرا و تەئکید کرایەوە لەسەر بەردەوامی و پێویستی خولەکانی ڕاهێنان و پێگەیاندنی هاودیدان و گەشەپێدانی تواناکانیان و بە گرنگییەوە باسکرا لە پابەند بوونی تەواوی ئۆرگانەکان بە گوتارو پەیرەو و پرۆژەی هاوپەیمانییەوە بەمەبەستی سەرخستن و گەیاندنی پەیامەکانی هاوپەیمانی بە گۆرەپانی سیاسی .

 

لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر هەوڵەکانی ئۆرگانەکان بە مەبەستی زیاتر ڕێکخستنی دەڤەر و دامەزراوەکان و پەیوەندی دروستی نێوان هاودیدان و ئۆرگانەکانی هاوپەیمانی .

 

هەر لەکۆبونەوەکەدا باسکرا لەسەر ئامادەکاریەکان و خۆڕێکخستنی هاوپەیمانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بە تایبەت پارێزگای کەرکوک و چۆنێتی بەڕێوەچونی هەڵبژارنەکەو چۆنێتی بەشداری کردنی هاوپەیمانی لەهەڵبژاردنەکاندا تاوتوێکرا.

 

کۆبونەوە جەختی لە هەوڵی گشتگیر کردەوە بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی کارەکانی هاوپەیمانی و ئۆرگانەکانی.

 

ئەنجومەنی جێبەجێکردن پێکدێت لە کارگێڕی دەڤەر و دامەزراوەکانی هاپەیمانی و یەکێکە لە سێ ئەنجومەنە باڵاکەی هاوپەیمانی نیشتمانی.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ژوری هەواڵ