ترامپ: هەمیشە دەرگاکان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ رۆحانی کراوەیە

بچووکردنەوە گەورەکردن

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا بە ڕۆژنامەنوسانی کۆشکی سپی ڕاگەیاند، كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران و چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران به‌ دوور نازانێت.

 

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ رۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ئێران له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ داهاتووی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كاندا ڕایگه‌یاند، هه‌موو شتێك ئه‌گه‌ری‌ ڕوودانی‌ هه‌یە، و  ده‌كرێت له‌ ماوه‌یەکی نزیکدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.

 

ترەمپ راشیگەیاندوە، حەزدەکەن کێشەکان چارەسەربکەن و ئەگەر بیانەوێت دەتوانن تەواوی کێشەکان چارەسەربکەن، هەمیشە دەرگاکان بۆ کۆبونەوە لەگەڵ رۆحانی کراوەیە.

 

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، ئەمریکا بەردەوامە لەسزادانی ئێران، و بەرپرسانی ئێرانیش هەموو چۆرە کۆبونەوەیەک لەگەڵ ئەمریکا ڕەتدەکەنەوە تا سزاکان لەسەر ئەو وڵاتە هەڵنەگرێت.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب