وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی نایاسایدا واژۆکردووە

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەبارەت بە گەران و دۆزینەوەی نەوت لە پارێزگای ئەنبار، وەزارەتی نەوتی عیراق گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ڕووسی واژۆکردووە کە لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکادایە.

 

 

پاش واژۆکردنی گرێبەستێک لە نیوان وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای ستریۆترانس گازی ڕووسی، وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستەکەی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزایران کردووە بەمەبەستی پەسەندکردن.

 

 

عەبدولمەهدی عەمیدی بەڕێوەبەری گرێبەستەکان لە وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەی خستەڕوو، بۆ ئەوەی کۆمپانیا ڕووسیەکە دەست بە کارەکانی بکات لە پاریزگای ئەنبار، چاوەڕوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقین تا ئەو گرێبەستە پەسەندبکات.

 

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چەند ساڵی رابردوودا گەماۆری بەسەر کۆمپانیا رووسییەکاندا سەپاندووە و سزای هەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی دەدات، کە لەگەڵ ئەو کۆمپانیانە کاربکات، کۆمپانیای ستریۆترانس گازیش یەکێکە لەو کۆمپانیایانە.

 

 

سامر عەباس وەزیری نەوت و جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری نەوت لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی لێکۆڵینەوەکان و زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو ناوچەیەی لێکۆلینەوەی لێدەکرێت یەکێکە لە شوێنە گرنگەکان و عەمباری نەوتی لەنێوان دوو بۆ چوار ملیار بەرمیل نەوتە.

 

 

بە وتەی عاسم جیهاد وتەبیژی وەزارەتی نەوت، کۆمپانییا رووسیەکە دەگەڕێت بەدوای نەوتدا لەسەر پانتایی ١٢ هەزار کیلۆمەتر و ماوەی گرێبەستەکە ٣٤ ساڵ دەخایەنیت، ٩ ساڵی تایبەتە بە قۆناغی دۆزینەوە و ٢٥ سالیش تایبەت بە پیشخستن و بەرهەمهێنان.

 

هەواڵ. پیشکەوت خلیل