ئەردۆغان هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپا دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

سه‌رۆك كۆماری توركیا هەڕەشە دەکات بە کردنەوەی دەرگاکانی وڵاتەکەی بەڕووی کۆچبەراندا بۆ وڵاتانی ئەوروپا ئەگەر هاوکار نەبن لە دروستکردنی ناوچەی ئارام.

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، رێگەنادەن هیچ کەس دەستوەربداتە کاروباری وڵاتەکەی، و ئەگەر ئەوروپا هاوکاری تورکیا نەکات لە دامەزاندنی ناوچەی ئارام لە سوریا، ئەوا وڵاتەکەی دەرگا بە ڕووی پەنابەرانی سوریدا دەکاتەوە تا ڕووبکەنە وڵاتانی ئەوروپا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجی تورکیا لە دروستکردنی ناوچەی ئارام نیشتەجێکردنی یەک ملیۆن سوریە لەو ناوچەیەدا.

 

ئەمە لەکاتێکدایە، ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵی سه‌ربازی “ناوچه‌ی ئارام”ی باكووری سووریا له‌ ده‌ست ئێمه‌ نه‌بێت، سوپای توركیا یه‌كلایه‌نه‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب