ئێران دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگردا دەگرێت

بچووکردنەوە گەورەکردن

میدیای فەرمیی ئێران بڵاویکردەوە ھێزە دەریاییەکانی ئێران لەئاوەکانی کەنداو دەستیان بەسەرکەشتیەکی نەوت ھەڵگردا گرتوە کە نەوتی قاجاغی گواستۆتەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە میدیای فەرمیی ئێرانی بڵاوی کردەوە، هێزەکانی وڵاتەکەی لەئاوەکانی کەنداو دەستیان بەسەر کەشتییەکی ”بێگانە“دا گرتووە، كه‌ نه‌وتی‌ قاچاغی‌ پێبووه‌ و 12 ده‌ریاوانیشی‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ كه‌ بەڕەگەز فلیپینین.

 

هەروەک ئەو میدیایانە باسی دەکەن، کەشتییەکە 283 هەزار و 900 لیتر سووتەمەنی قاچاغی هەڵگرتووە.

 

له‌ 19ی‌ ته‌مموزی‌ 2019دا سوپای‌ پاسدارانی‌ ئێران له‌ گه‌رووی‌ هورمز ده‌ستی‌ به‌سه‌ر نه‌وتهه‌ڵگری‌ به‌ريتانیدا گرت به‌ پاساوی‌ پێشێلكردنی‌ یاساكانی‌ ده‌ریاوانی‌ و به‌ره‌و به‌نده‌ر عه‌باسی‌ برد.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب