هاوپەیمانی لەسەر ئاستێکی باڵا کۆبوەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

هاوپەیمانی لەسەر ئاستێکی باڵا کۆبوەوە تاوتوێی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و چۆنێتی بەڕێوەچوونی کاری ئۆرگانەکانی کرد.

 

ئەمرۆ ٧ ئەیلول لەشاری هەولێر بە سەرپەرشتی ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی و ئامادەبوونی مامۆستا محەمەد رەئوف و دکتۆرە ئاڤێستا کەمال یاریدەدەری سەرۆکی هاوپەیمانی کۆبونەوەیەکی باڵای ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی بەڕێوەچوو.

 

تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکە بریتی بوو لە هەڵسەنگاندن و تاوتوێکردنی پرسی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە پارێزگای کەرکوک و ناوچەدابڕاوەکان.

 

لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا نوێترین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی گۆڕەپانی سیاسی هەرێم و عێراق باسکران و بەگرنگیەوە باس لە گونجاویی هەڵوێستی هاوپەیمانی کرا لەسەر ئەو بارودۆخانەی کە دێنە پێش.

 

کارو چالاکی ئۆرگانەکانی هاوپەیمانی تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەبوو کە باسی لێوەکراو ڕێنمایی پێویست لەوبارەیەوە خرایە ڕوو.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ژوری هەواڵ