سعودیه‌ پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر ڕاگه‌یاند

بچووکردنەوە گەورەکردن

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی سعودیه‌ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی ڕیاز بڕیاری كۆتایی داوه‌ له‌سه‌ر پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسیه‌كانیان به‌ ده‌وحه‌وه‌.

 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا سعودیه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، به‌هۆی ئه‌و ده‌ستدرێژی و پێشێلكاریانه‌ی ده‌سته‌ڵاتدارانی قەتەر به‌رامبه‌ر به‌ سعودیه‌ ئه‌نجامی ده‌دەن، بڕیاریان دەوە لەسەر پچڕانی په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسیه‌كانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە.

 

سعودیه‌ قه‌ته‌ریشی به‌وه‌ تۆمه‌تباركردووه‌، به‌رده‌وام له‌ ڕێگه‌ی میدیاوە پەره‌ به‌ ئه‌ده‌بیاتی گروپه‌ تیرۆرستییه‌كانیه‌كانی “ئیخوان موسلیمین و داعش و قاعیده‌” ده‌دات.

 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌ كردووه‌، قه‌ته‌ر پێشێلی مادده‌كانی ڕێككه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداوی عه‌ره‌بیش كردووه‌.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب