دوای کوژرانی سەربازێکی وڵاتەکەی ڕێککەوتننامەکەی هەڵوەشاندەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی ئەمریکا، پاش ڕاگەیاندنی تاڵیبان بەرپرسیارێتی لە هێرشەکەی کابوڵ چی دی دانوستان ناکات.

 

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا پاشگەزبونەوەی خۆی ڕاگەیاند لە ڕێککەوتننامەکەی نێوان وڵاتەکەی و بزتنەوەی تاڵیبان.

ناوبراو جەختیشی کردەوە، هیچ لە کاتی دانوستانەکاندا جەنگیان ڕانەگرت، ئێستاش ۱۲ کەسی بێ تاوانیان کوشتووە ئەمە جێگای قبوڵ نییە.

 

شایەنی باسە دوێنی شەممە لە هێرشێکی چەکداری بزوتنەوەکەدا لە کابوڵ سەربازێکی ئەمریکی کوژرا لە گەڵ یانزە کەسی دیکەدا.

 

و. دانا زەنگەنە