ئیران ڕێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ٢٠٪ بەرزکردەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

وتەبێژی ئاژانسی ئەتۆمی ئیران ئەوەی خستەڕوو، سەبارەت بە توێژینەوە و پەرەپێدانی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکان و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم هیچ بەربەستیک لەبەردەمیاندا نییە و لە توانایاندایە یۆرانیۆم بەڕێژەی ٢٠٪ بپیتێنن.

 

 

بەهرۆز کەمالڤەندی وتەبێژی ئاژانسی ئەتۆمی ئیران ئەمڕۆ یەکشەممە لە میدیای فەرمی ولاتەکەیەوە ئاماژەی بەوەکردووە، سەبارەت بە توێژینەوە و پەرەپێدانی پڕۆگرامە ئەتۆمییەکان و ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم هیچ بەربەستیک لەبەردەمیاندا نییە و لە توانایاندایە یۆرانیۆم بەڕێژەی ٢٠٪ بپیتێنن، حکومەتی ئێران لە مانگی ڕابردووەوە دەستیکردووە بە زیاتر پیتاندنی یۆرانیۆم و بەزاندنی ئەو سنورەی بۆی دانراوە لە ڕیککەوتنە ئەتۆمییەلەی ساڵی ٢٠١٥.

 

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر ئەوروپییەکان دەیانەوێت هەنگاو بنێن پێویستە بەخێرایی بینێن، لەبەرئەوەی کات زۆر لەبەردەمدا نییە.

 

 

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ نێوان ئێران و وڵاتانی جیهان، ڕێژەی ڕێگەپێدراوی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ولاتی ئێران بە ڕێژەی ٣.٦٧ دیاریکراوە، بەڵام ئەو ڕیژەی پیتاندنی یۆرانیۆم کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویکردۆتەوە و بانگەشەی بۆ دەکات بەڕێژەی ٢٠٪، ئەمەش زۆر لەو ڕێژەیە زیاترە کە بۆی دیاریکراوە.

 

هەوال. پێشکەوت خلیل