ئەندامێکی پارێزگای بەسرە ٦٤ کەس لە کارگەیەکی ئاسندا گیانیان لە دەستداوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

محمداوی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە کۆی ١٢٧ توشبوو بە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە ٦٤ کەس گیانیان لە دەستداوە.

 

جەمال محەمەداوی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەسرە لە بەیاننامەیەکدا ژمارەی قوربانییەکان و توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجەی بڵاوکردەوە کە لە نێو کارگەی ئاسنی بەسرە لە سەردەمی ڕژێمی پێشووەوە تاکو ئێستا ١٢٧ کەس بە پاشمەوە کیمیاوییەکان توشی شێرپەنجەبوون و لەو ژمارەیەش ٦٤ کەسیان گیانی لەدەستداوە.

 

محەمەداوی داواشیکرد کە سەرجەم کرێکارە زیان لێکەوتووەکان قەرەبوو بکرێنەوە لە لایەن حکومەتی عێراقەوە و بریندارەکانیش ڕەوانەی دەرەوەی وڵات بکرێن.

 

و. دانا زەنگەنە