هاوپەیمانی و ڕوەتی حیکمە لەسەر ئاستی سلێمانی پەرە بە پەیوەندیەکانیان دەدەن

بچووکردنەوە گەورەکردن

هاوپەیمانی نیشتمانی و ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبونەوەو جەختیان لە پەرەدان بە پەیوەندیەکانیان کردەوەو دیدو بۆچونی خۆیان خستە ڕوو لەسەر بەرێوەچونی هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

 

ئەمڕۆ وەفدێکی دەڤەری سلێمانی هاوپەیمانی نیشتمانی بەسەرۆکایەتی ئەرسەلان سەیدزادە کارگێڕی دەڤەر و ئەندامێتی هەریەک لە ئالان جەزا یاریدەدەری کارگێرو عادل عەبدولقارد و بیلال خەیات ئەندامانی ئەنجومەنی دەڤەر سەردانی ئۆفیسی سلێمانی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانییان کرد و لەلایەن هەریەک لە سەید حەسەن کەریم بەرپرسی نوسینگەی سلێمانی و شێخ حسین و هێدی خان ئەندامانی نوسینگەوە پیشوازییەکی گەرمیان لێکرا.

 

لە دیدارەکەدا هەردوولا تەئکیدیان لە پەیوەندیەکانی نێوانیان کردەوەو بە گرنگیەوە باسیان لە هەبون و پەرەدان بە پەیوەندی نێوان هێزە نیشتمانیەکان کردو باسیان لە کارو پرۆژەی هاوبەشی نێوان هێزە نیشتمانیەکان کرد لە پێناو پاراستن و بەرقەرار کردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان و قبوڵکردنی جیاوازیەکان.

 

بەشێکی تری دیدارەکە پێکهاتبوو لە باسکردن لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوی ئەنجومەنی پارێزگاکان وچۆنێتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکە باسوخواسی لەسەرکرا.

 

ئەم سەردانەی دەڤەری سلێمانی دوای ئەوە دێت کە لەماوەی ڕابردوودا سەردان و دیداری چەندین هێزو کاسایەتی و یەکەی ئیداری لە سنورەکە ئەنجامداوە.