زاناکان هۆشداری دەدەن لە شوردنەوەی گۆشت 

بچووکردنەوە گەورەکردن

لە کاتی شۆردنەوەی گۆشتی مریشکدا بە تایبەتی بەکتریای سالمۆنێلا بڵاودەبێتەوە لە چێشتخانەدا.

 

بە پێی توێژینەوەیەکی زانکۆی کارۆلاینا ئەوەی دەرخستووە شۆردنەوەی گۆشتی مریشک لە چێشتخانەدا هۆکارێکە بۆ بڵاوبونەوەی جۆرەها بەکتریای زیانبەخش لە نێو چێشتخانە و شوێنی خاوێنکردنەوەکەدا.

 

هەمان توێژینەوە جەختدەکاتەوە لەوەی کەپاش خاوێنکردنەوەی گۆشتەکەش مەترسی هەیە کە بەکتریای سالمۆنێلا، کامبیلۆباکتەر، و کلۆستریدۆم بڵاوببنەوە لە نێو ئەو خۆراکانەی کە لە نزیکی پاشماوەکانی و جێگای خاوێنکردنەوەکە جێماون و دەگوازرێنەوە بۆ سەر خواردنەکانیش.

 

ئەوەی شایەنی باسە لە توێژینەوەکەدا ٣٠٠ کەس بەشداربوون پاش شۆردنەوە و لێنانی گۆشی مریشکەکە، داوایان لێکرا زەڵاتە ئامادەبکەن پاش خاوێنکردنەوەی شوێنی چێشتلێنانەکە بە مادەی دژە بەکتریا زاناکان بۆیان دەرکەوت کە زەڵاتە ئامادەکراوەکان هەڵگری بەکتریای E.coli  کە هۆکارێکە بۆ توشبوون بە چەندین نەخۆشی کوشندە.

 

زاناکانی ئەم بوارە چەند ڕێنماییەکیان خستووەتە ڕوو بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەکان لە وانەش

  • بەکارهێنانی دەسکێش.
  • خاوێن کردنەوەی سەرجەم کەرەستەکان.
  • شۆردنی دەستەکان.
  • کوڵاندنی گۆشتی مریشک لە ٧٣ پلەی سەدیدا.

و. دانا زەنگەنە