پێشبینیەکانی کەشوهەوای شارەکانی هەرێم بڵاوکرایەوە

کەشناسی پێشبینی دەکات ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمجە هەور بێت و سبەی ئاسمان هەور  بێت و باران ببارێت، پلەکانی گەرماش لە نێوان ٤ بۆ ١٤ پلە دەبن.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی بۆ کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی شارەکانی هەرێم بڵوکردەوە.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و  نیمچە هەور دەبێت و سبەی هەور و باران دەبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە ئەمرۆ لە هەولێر بەرزترین پلە ١٢ و نزمترین ٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٩ بە ٤ و دهۆک ١٠ بە ٢ و کەرکوکیش ١٤ بە ٦ پلە دەبێت.

 سبەی هەینی لە هەولێر بەرزترین پلە ١١ و نزمترین ٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٩ بە ٥ و دهۆک ٨ بە ٣ و کەرکوکیش ١٣ بە ٧ پلە دەبێت.