وەفدێکی باڵای هاوپەیمانی سەردانی دکتۆر محسن عەبدولحەمیدیان کرد

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەفدێکی باڵای هاوپەیمانی سەردانی دکتۆر محسن عەبدولحەمید سەرۆکی پێشوی حزبی ئیسلامی عێراقی و ئەندامی ئەنجومەنی حوکمی عێراقیان کرد و لە نزیکەوە تاوتوێی چەند پرسێکی عێراقی و هەرێمییان کرد

 

 

وەفدێکی هاوپەیمانی نیشتمانی کە پێکهاتبوو لە هەریەکە لە ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی و مامۆستا محەمەد ڕەئوف و دکتۆر ئاشتی ستار سەردانی دکتۆر محسنیان کردو لە نزیکەوە وێڕای دلخۆشی خۆیان بە دیدارەکە بە گرنگییەوە باسیان لە چەند تەوەرێکی پەیوەست بە گۆڕەپانی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکەوە کردو دیدو روانینی خۆیان گۆڕییەوە.

 

 

لای خۆیەوە دکتۆر محسن زۆر خۆشحالی خۆی دەربڕی بەسەردانەکەو سوپاسی وەفدەکەی هاوپەیمانی کرد بۆ ئەنجام دانی سەردانەکەیان.

 

 

دکتۆر محسن عەبدولحەمید یەکێکە لە سەرکردە دیارەکانی گۆرەپانی سیاسی عێراق و خاوەنی ئەزمونێکی فراوانی سیاسیەو یەکێکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی حوکمی عێراق و سەرۆکی پێشوی حزبی ئیسلامی عێراقی بوەو بەشداربوە لە جوڵانەوەی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی لە سەردەمی رژێمی بەعسی لەناوچودا.

 

 

 

ژوری هەواڵ