ئەردۆغان هەڕەشە لە ئەمریکا دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

سەرۆکی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر ئەمریکا هەنگاوی جدی نەنێت بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام، ئەوا خۆیان ئەو ناوچەیە ڕادەگەیەنن.

 

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە میانی بەشداریکردنی لە کردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی وەبەرهێناندا لە شاری مەڵاتیە بە میدیاکانی ڕاگەیاند ” ئەگەر ئەمریکا هەنگاوی جدی نەنێت بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام بە هاوبەشی سوپای تورکیا ئەوا خۆمان نەخشەیەک دادەڕێژین بۆ ئەو مەبەستە و ناوچەکە دروست دەکەین”.

 

ناوبراو وتیشی ئەوەی ئەمریکا کاری بۆ دەکات دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامە بۆ چەکدارانی سوریای دیموکرات ،،یەپەگە،، ئەمەش قبوڵکراو نییە.

 

لای خۆیەوە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ئاگاداری خۆیان ڕاگەیاند لە جوڵەی هاوبەشی سوپای ئەمریکا و تورکیا کە ماوەی دوو کاژێری خایاندووە لە سنووری گوندەکانی نیو گرد و حەشیشە لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی گرێ سپی.

 

و. دانا زەنگەنە