خۆپشاندەرانی هۆنگ کۆنگ ئاراستەی خۆپیشاندانەکەیان دەگۆڕن

بچووکردنەوە گەورەکردن

چالاکوانانی بەشداربووی خۆپیشاندانەکان داوا دەکەن سەرۆکی ئەمریکا ڕزگاریان بکات لە ستەم.

 

 

لە چواردەهەمین هەفتەی خۆپیشاندانەکانی شاری هۆنگ کۆنگدا و دوای دەربڕینی ڕەزامەندی کاربەدەستانی شارەکە بە لابردنی بڕگەیەکی یاسایی لە دەستوری وڵاتدا کە ڕێی دەدات چین دادگایی هاوڵاتیانی هۆنگ کۆنگ بکات و داواکراواکانیش دەستبەسەر بکات، هێشتا خۆیشاندەران توڕەییان دانەمرکاوە و داوای ئازادی دەکەن.

 

ئەوەی جێگای باسە لەم هەفتەیەدا خۆیشاندەران چەند پۆستەرێکیان هەڵگرتبو کە لە سەری نوسراوە ” سەرۆک ترمپ هۆنگ کۆنگ ئازادبکە” و لە دانەیەکی تردا دەڵێن “سەرۆک جارێکی دی هۆنگ کۆنگ شکۆدار بکەرەوە”.

 

شایەنی باسە هەڵگرتنی ئاڵای ئەمریکا و ئەو دروشمانەی کە داوای یارمەتی لە ترەمپ دەکەن ناڕەزایی کاربەدەستانی چینی لێکەوتەوە و داوایان لە ئەمریکا کرد بە هیچ جورێک دەست لە کاروباری ئەو شارە وەرنەدات.

 

و. دانا زەنگەنە