هەرێم و بەغداد  بەشداری کۆبونەوەی یونامی بۆ مافی کەمئەندامان دەکەن

بچووکردنەوە گەورەکردن

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، بەشداری دەکەن لەکۆبونەوەی نەتەوەیەکگرتوەکان تایبەت بەڕێککەوتننامەی پاراستنی مافی کەمئەندامان.

 

دیندار زێباری سەرۆکی شاندەکە و حکومەتی هەرێم بۆ ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، شاندەکەی حکومەتی هەرێم لە نوێنەری وەزارەتەکانی تەندروستی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و پەروەردە پێکهاتووە لە چوارچێوی لیژنەی نیشتمانی نوسینەوەی راپۆرتەکان بە مەبەستی خستنەڕووی پابەندبوونەکانی هەرێمی کوردستانە لەو ڕێککەوتننامانە.

 

نوێنەری حکومەتی هەرێم، لە میانەی کۆبوونەوە و گفتوگۆکاندا پابەندبوونەکانی هەرێم و ئەو یاسا و رێنمایی و هەنگاوە کرداریانە دەخاتەڕوو کە حکومەتی هەرێمی ئەنجامیداون.

 

رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە بارەی پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بەو راسپاردانەی سەبارەت بە هەرێمی کوردستان لە لیژنەی رێککەوتننامەی پاراستنی مافی کەمئەندامان و  ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ ئاماژەیان پێکراوە وتی، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پاراستنی مافی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و کەم ئەندامان هەنگاوی زۆری ناوە کە بەشێکیان لە ئاست خواستی حکومەت نین”.

 

شاندی هەردوولا بەشداری، خولی بیستودووەمی لیژنەی تایبەت بەمافی کەمئەندامان لە نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەن کەلە ڕۆژانی ١٠،١١ی ئەیلولی ٢٠١٩ دەستپێدەکات، و کۆبونەوەکە لە بارەگای سەرەکی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێف بەڕێوەدەچێت.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب