لەکەرکوک لایەنە كوردییەكان بۆ پێكهێنانی یەك لیستی هاوبەش کۆدەبنەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

بەرپرسی دەڤەری كەركوكی هاوپەیمانیی نیشتیمانی ڕایگەیاند، لایەنە کوردستانیەکان لەبارەی پێكهێنانی یەك لیستی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەكۆبونەوەدان.

 

كامیل جەلال، بەرپرسی دەڤەری كەركوكی هاوپەیمانی بە میدیاکانی راگەیاند، لەبارەگای كۆمیتەی حزبی شیوعی كەسی یەكەمی لایەنەكان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی لیستی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەكۆبونەوەدان.

 

وتیشی، سەرجەم لایەنە كوردییەكان بەشدارن جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان.

 

كامیل جەلال، لەبارەی كارنامەی كۆبونەوەكە رونیكردەوە، لەكۆبونەوەكەدا حیزبە کوردستانییەکان داوا لە لیستی برایەتی دەکەن پێکەوە کاربکەن و هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئیدارییەکانی کەرکوک و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی هانبدەن بۆ بەشداریی کردنی خەڵک لە تۆمارکردنی ناوەکانیان لە سیستمی بایۆمەتری و سەردانی یۆنامی بکەن بۆ گەیاندنی داخوازی و داواکارییەکانی کورد لە پارێزگاکە.

 

ژوری هەواڵ