ئێران: هیچ جۆرە چالاکییەکی ئەتۆمیمان نەبووە

بچووکردنەوە گەورەکردن

لە ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆم نوێنەری ئێران ئەوەی خستەڕوو، ئیران هیچ چالاکییەکی ئەتۆمی نییە و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە تا ڕاوێژكاری ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەو وڵاتە سەبارەت بە سەردانیكردنی بەرپرسەكانی بڕیاربدات.

 

 

 

کازم غەریب ئابادی نوێنەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە تویتیکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ئاماژەی بەوەکردووە، سەردانکردنی بەڕێوبەری گشتی کاتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم کۆرنێل ڤێرۆتا بۆ ئێران، لە چوارچێوەی هەماهەنگی وڵاتی ئێران و ئاژانسەکەدایە.

ئابادی ئەوەیشی خستەڕوو، جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ناتوانێت بڕیار لەبارەی سەردانکردنی سەرکردەکانییەوە بۆ ولاتان بدات، لەبەر ئەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نییە.

 

 

ئەو بەرپرسەی ئێران رەتیشیكردەوە هیچ چالاكیەكی نهێنی تایبەت بە سیستەمی ئەتۆمی لە ئێراندا هەبێت و دوپاتیكردەوە سەردانەكەی ڤێرۆتا لە چوارچێوەی كارنامەی تایبەتیدا نەبوە، كە بۆڵتن دەیویست بەو شێوەیە بێت، بەڵكو لە سەردانەكەدا سەبارەت بە هاریكاریەكان بۆ بە ئەنجامگەیاندنی رێككەوتننامە ئەتۆمیەكەی ٢٠١٥ و پرۆتۆكۆلی زیادە و گرەنتیكردنێكی گشتگیربوە.

 

 

 

 

ئەمەش لە کاتێکدایە جۆن بۆڵتن لە تویتێکدا پیش سەردانەکەی ڤیرۆتا بۆ ئێران بڵاویکردەوە و ئاماژەی بەوەکردبوو، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم كە لە رێگەیدایە بۆ ئێران بە ئەنجوومەنی پارێزگارەكانی خۆی رایگەیاندووە كە پێدەچێت ئێران بەرهەم و چالاكی ئەتۆمی بشارێتەوە، هەروەها ئەوەشی خستبووەڕوو، ئەمریكا و ژمارەیەك وڵاتانی دیكە خوازیارن لە نزیكرترین كاتدا لەوبارەیەوە راپۆرتێكی تەواو بخرێتە بەردەستیان.

 

هەواڵ. پێشکەوت خلیل