هاوپەیمانی و سۆسیالیست لەهەڵەبجە کۆبونەوە و پەرە بە پەیوەندیەکانیان دەدەن

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەفدێکی دەڤەری هەڵەبجەی هاوپەیمانی سەردانی مەڵبەندی هەڵەبجەی حزبی سۆسیالیستیان کرد و جەختیان لە بەرەو پێشچوونی پەیوەندیەکانیان کردەوەو بە گرنگیەوە باسیان لە کاری پێکەوەیی کرد بۆ خزمەتی پارێزگای هەلەبجە.

 

 

وەفدەکەی هاوپەیمانی پێکهاتبوو لە هەریەکە لە شێخ کاوان حەمەسەعید کارگێڕی دەڤەر و کارزان کەمال و بڕیار عەبدولقادر و سەرهەنگ هادی ئەندامانی ئەنجومەنی دەڤەر و لەلایەن نەوزاد قادر بەرپرسی مەڵبەندی هەڵەبجەی حزبی سۆسیالیست و جێگر و ژمارەیەک لە ئەندامانی مەڵبەندەوە پێشوازییان لێکرا.

 

 

لە دیدارێکی دۆستانەدا هەردوولا جەختیان لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکانیان کردەوەو بە گرنگیەوە باسیان لە کاری پێکەوەیی کرد لە بەرەو پێشبردنی پارێزگاکەو خزمەتی زیاتر بە هاولاتیان.

 

 

بەشێکی تری دیدارەکە تەرخانکرابوو بۆ باسکردن لەسەر هەولەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکەو بە کارێکی زۆر گرنگ و پێویست زانرا بۆ خستنە سەرپێی کارەکانی داموودەزگاکانی پارێزگاکە بە ئاراستەی خزمەتکردنی هاولاتیانی شارەکە.

 

 

ئەم دیدارە درێژکراوەی سەردان و دیدارەکانی دەڤەرەکەیە کە لەماوەی رابردوودا ئەنجامیداوەو بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکان و هەولدان بۆ کاری دەستەجەمعی و پێکەوەیی.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ژوری هەوال