خێزانێکی بەریتانی بونەوەرێکی نامۆ دەدۆزنەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

گۆڤاری ” Hull Live ” بەریتانی، هەواڵی دۆزینەوەی ئەو بونەوەرەی بڵاوکردەوە کە لە ناوچەی ئەبون هەڵ لە لایەن ژن و مێردێکەوە دۆزراوەتەوە.

 

 

 

ڤاندی  گرای و ئێندی ڤێری دانیشتووی شاری کینگستۆن کاتێک لە باخچەی ماڵەکەیان دانیشتبوون دەبینن مێرویەکی نامۆ کە شێوەی لە کرمی پەپولە دەچێت دەکەوێتە خوارەوە.

 

 

 

دەستبەجێی شوشەیەک دەهێنن و ئەم کرمەی تێدەکەن پاش بردنی بۆ تاقیگەی شارەکەیان دەردەکەوێت کە دانی ورد و دەنوکیشی هەیە پاش گەڕان دەردەکەوێت کە لە توخمی ئاژەڵە بڕبڕەدارەکانە ، بەڵام تائێستا ناوی نەزانراوە و دیاریش نییە کە لە کوێوە بەربووەتەوە نێو باخچەی ئەم خێزانە.

 

 

و. دانا زەنگەنە