وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هیچ جێگرەوەیەک نییە بۆ ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی 

بچووکردنەوە گەورەکردن

لاڤرۆڤ، ڕووسیا و فەڕەنسا هەمیشە لە هەوڵدا دەبن لە پێناو پاراستنی ڕێککەوتنامە ئەتۆمییەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران.

 

 

 

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەکەی ئەوەی ڕاگەیاند، هیچ جێ گرەوەیەکی گونجاو لە بەردەستدا نییە لە بری ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە، بۆیە لە هەوڵدا دەبین بۆ پاراستنی.

 

 

لە وڵامدانەوەی پرسیارێکدا سەبارەت بە وتەکانی مارک ئەسپەر کە وتبووی ڕووسیا دەبێت وەکو وڵاتێکی بەرپرسیار مامەڵە بکات، و مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر جیهان، لاڤروڤ وتی “باشتر وایە ئەو ئامۆژگارییە ئاڕاستەی وڵاتەکەی خۆی بکات.

 

 

ئەمریکا تۆببارانی عێراق ولیبییای کردووە لەدەرەوەی یاسا نێودەڵەتییەکان، نزیکەی ٢٠ ملیۆن دۆلاریشیان لە پشتیوانیکردنی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی ڕووسیای کردووە.

 

و. دانا زەنگەنە