حکومەتی هەرێم ڕازیبووە بە فرۆشتنی پشکەکانی دوو بلۆکی نەوتیی

کۆمپانیای گەناڵ ئینێرجی ڕایگەیاند حکومەتی هەرێم ڕازیبووە بە فرۆشتنی پشکەکانی شێڤرۆن لەهەردوو بلۆکی نەوتیی قەرەداغ و سەرتە.

 

کۆمپانیای گەناڵ ئینێرجی لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاویکردووەتەوە “حکومەتی هەرێمی کوردستان رازی بووە بەوەی کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی سەدا 30 ی پشکەکانی شێڤرۆن لە هەردوو بلۆکی سەرتە و قەرەداخ بکڕێت”.

 

دوای ئەو بڕیارەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش خاوەندارێتی %٣٠ پشکەکانی هەردوو بلۆکی نەوتیی قەرەداغ و سەرتە دەگۆڕدرێت.