عێراق و هەرێم: حەوت ڕۆژ پشووی فەرمی ڕادەگەیەنن

بچووکردنەوە گەورەکردن

بە گوێرەی خشتەی پشووەکانی عێراق و هەرێم لەم مانگەدا بۆ هاوڵاتیانی ئێزدی حەوت ڕۆژ دەبێتە پشووی فەرمی كە لە ٢٣ تا ٣٠ ئەیلول بەردەوام دەبێت،

 

ساڵانە لەمانگی ئەیلول-دا بۆ هاووڵاتیانی پەیڕەوی ئاینی ئێزدی 7 ڕۆژ دەبێتە پشووی فەرمی، كە ئەمە بە گوێرەی یاسای پشووەكانی عێراق، كە پەڕلەمان لە ساڵی ٢٠١١دا دەریكردووە ئاماژەی پێكراوە.

 

هەموو ساڵێک لە ٢٣ی ئەیلولەوە تا ٣٠ ئەیلول بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی ئێزیدی لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، و ئەو پشووە فەرمانبەرانی موسوڵمان ناگرێتەوە.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ١٠ی موحەڕەمەوە پشوی فەرمی بوو، و سبەینێش ١٠ی ئەیلول لە عێراق دەبێتە پشوو بۆ ئەو مەبەستە.

 

هەواڵ. شەهێن وەهاب