حزبوڵای لوبنان فڕۆکەیەکی ئیسرائیلی دەخاتە خوارەوە

بچووکردنەوە گەورەکردن

میدیاکان فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکه لە باشووری لوبنان خراوەتە خوارەوە و دەستیبەسەردا گیراوە.

 

حزبوڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ڕاگەیاند و ئەوشی ئاشکرا کرد دوای بەزاندنی ئاسمانی لوبنان لە لایەن چەکدارانی بەرگریکاری ئەو پارتەوە خراوەتە خوارەوە.

 

میدیاکانی نزیک لەو پارتە ئەوەیان خستووەتەڕوو  کە فڕۆکەکە لە شارۆچکەی ڕامیەی باشووری لوبنان خراوەتە خوارەوە و ئاماژەشیان بەوەکردوە کە تێکنەشکاوە و لەئێستادا سەرقاڵی شێکردنەوەی زانیارییەکانی سەر فڕۆکەکەن.

 

و. دانا زەنگەنە