زەریف: سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل درۆ دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ نەتانیاهۆ ئەوەی کەخۆی چەکی ئەتۆمی هەیە درۆ دەکات لە بارەی هەبوونی ئەو چەکەوە لە ئێران.

 

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە میدیاکانی ڕاگەیاند ” ئەوەی کە خۆی خاوەنی چەکی ڕاستەقینەی ئەتۆمە درۆ دەکات کە دەڵێت من شوێن و جێگای چەکەکانی ئێران دەزانم”.

 

ئەم وەڵامەی زەریف دوای ئەوە دێت بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەوان جێگای چەکە ئەتۆمییەکەی ئێران دەزانن لە ناوچەی ،،ئابادە،، لە باشووری پارێزگای ئەسفەهان.

 

نەتانیاهۆ جەختیشی کردەوە دوای ئاشکرابونی ئەو ناوەندە ئەتۆمییە دەسەڵاتدارانی ئێران سەرجەم بەڵگەکانیان لە ناوبردووە.

 

و. دانا زەنگەنە