عێراق سەرۆکایەتی لوتکەی وڵاتانی عەرەبی دەکات

بچووکردنەوە گەورەکردن

وەزیری دەرەوە نوێنەرایەتی عێراق دەکات لە خولی ۱٥۲، کۆنگرەی لوتکەی وڵاتە عەربییەکان لە قاهیرە.

 

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە میدیاکانی ڕاگەیاند ئەمڕۆ سێشەممە عێراق سەرۆکایەتی لوتکەکە لە وڵاتی سۆماڵ وەردەگرێت و چەند پێشنیازێکیش دەخەنەڕوو.

 

ناوبراو جەختیشی کردەوە محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق پاش پێشکەشکردنی وتەی دەستپێکردن وا بڕیارە چەند بابەتێکی گرنگ و جێ بایەخ بوروژێنێت لە نێو لوتکەکەدا.

 

ئەوەی جێی باسە لە بەرنامەی لوتکەی عەرەبیدایە ڕەوشی ئاڵۆزی وڵاتانی عێراق، سوریا، یەمەن و لیبیا تاوتوێ بکرێت و هاوکاری عێراقیش بکرێت  لە بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری و نوێژەنکردنەوەی ناوچە زیان لێکەوتووەکانی دوای جەنگی داعش.

 

و. دانا زەنگەنە